دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە #17-04-2023#، هەواڵێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوویەوە گوایە لەناو بازاڕی شاری #هەولێر# هێرش کراوەتە سەر ڕۆژنامەوانێک، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەو بارەوە دەست پێ کرد و دەرکەوت، هاووڵاتییەک بەناوی ( ک.س.ع ) پەلاماری ڕۆژنامەوانێکی داوە. لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار دەستیگر کراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا.
لێرەوە بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە، شاری هەولێر وێڕای ئەوەی شاری ئاشتی و پێکەوەژیانە، ناوەندێکە کە تێیدا میدیای ئازاد و سەربەخۆ ئازادانە کار دەکەن و پاراستنی میدیا و میدیاکارانیش وەک تەواوی چین و توێژەکانی تر پارێزراوە و دەپارێزرێت.
هاووڵاتییانی بەڕێز و هاوشارییانی خۆشەویستیش دڵنیا دەکەینەوە، پاراستنی سەروماڵی هاوشارییان و ئاسایش و ئارامیی شاری هەولێر ئەرکێکە و بەزاندنیان لە لایەن هەرکەس و گرووپێکەوە بێت هێڵی سوورە و تۆمەتباران و تاوانباران لە هەر شوێنێک بن دەستگیر دەکرێن و ڕاپێچی بەردەم دادگایان دەکەین. [1]
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر
17-04-2023
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 359
Donnez votre avis sur ce produit!