دار بەر ئەگرێ، سەر ئەچەمێنێ.
چەمانەوە: نووشتانەوە یان خواربوونەوە. لە کوردەواردا سەدان جۆری داری بەریی لە ناوچەی گەرمیان و کوێستاندا بوونی هەیە، ئەو دارانەی بەرەکانیان گەوەرەیە، لەکاتی پێگەشتندا لقەکانی دەچەمێنەوە، پەندەکە مەبەستی لە کەسی گەورە و وەجاخزادەیە کە هەمیشە لە ئاست خەڵکیدا خۆی بە کەم و سادە ئەزانێ، سەری ڕێز بۆ ماندوبوون و شەونخوونی کەسانی زەحمەتکێش دادەنەوێنێت و دەستگیرۆییان دەکات. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,027