کاتێک مرۆڤ دەکەوێتە داوی خۆشەویستییەوە، چەندین گۆڕانکاری لە هەست و سۆز و بیرکردنەوەکانیدا ڕوودەدات، زۆرکات کۆمەڵێک ڕەفتار و هەڵسوکەوت دەکات کە هەرگیز پێشتر ئامادە نەبووە بیکات، لەپێناو خۆشەویستەکەی نەبێت.
=KTML_Bold=ئەو کارانەی خانمان تەنیا ئەو کاتە دەیکەن کە دەکەونە داوی خۆشەویستییەوە.=KTML_End=
1- ئاشکراکردنی نهێنییەکانی و باسکردنیان، کە ئەمەش ئەوە دەردەخات متمانە بە خۆشەویستەکانیان دەکەن.
2- گرنگیدان بە پێداویستییەکان و حەز و ئارەزووەکانی بەرانبەر و هەوڵدان بۆ ئەوەی هەموو ئەو کارانە بکات کە خۆشەویستەکەی دەیەوێت.
3- غیرەکردن بە شێوەیەکی تەندرووست، کە ئەمەش لە ترسی لەدەستدانی بەرانبەرەکەیەتی.
4- داوای ئامۆژگاری لێدەکات و لە کاتی بڕیارە گرنگەکانی ژیانیدا ڕای وەردەگرێت.
5- وەکوو منداڵێک ڕەفتار دەکات و دەیەوێت نازی هەڵبگیرێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 405
Donnez votre avis sur ce produit!