بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما پێست وشک دەبێتەوە و سوور دەبێتەوە و گرفتەکانی پێست سەرهەڵدەدات، هەموو ئەمانەش بە ئاسانی دەتوانیت لێی دووربکەویتەوە و پێستێکی تەندرووستی و جوانت هەبێت لە زستان، تەنیا بەوەی لەم چەند هەڵەیە دووربکەویتەوە.
1. دووربکەوەرەوە لە گەرماوکردن بە ئاوی گەرم، چونکە پێست وشک دەکات و ڕەنگی سوور دەردەکەوێت، باشترە بە ئاوی شلەتێن خۆتبشۆیت.
2. شێدارکەرەوەی گونجاو بەکاربهێنە، بەدوای ئەو شێدارکەرەوانە بگەڕێ کە لە زەیتی جۆجۆبا، گوڵەبەڕۆژە، ئەڤۆکادۆ، گەرچەک یان گوێزی هندی درووستکراون.
3. با ئاو خواردنەوەت لە زستاندا کەم نەکات، چونکە پێستت وشک دەبێت و زووتر چرچ دەبێت، لایەنی کەم ڕۆژانە هەشت پەرداخ ئاو (دوو لیتر) بخۆرەوە.
4. دژە خۆر لەبیر مەکە تەنانەت لە کاتی هەوریشدا، بۆ ئەوەی پێستت پەڵە درووستنەکات. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 466
Donnez votre avis sur ce produit!