=KTML_Bold=چەند هەڵەیەک هەیە کە خانمان لە کاتی ماکیاژکردنی چاو دەیکەن، کە جگە لەوەی ماکیاژەکەیان شێواو دەردەخات، زیان بە پێستیان دەگەیەنێت و باشترە لێی دووربکەونەوە.=KTML_End=
1. ئەگەر چاوت بچوکە، دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ڕەنگی برۆنز بۆ پشتچاوت لە ڕۆژدا، لەبری ئەوە ڕەنگی کاڵ بکە.
2. ڕەنگی پشتچاوەکەت لەگەڵ جلەکانت مەگونجێنە، چونکە هەندێک ڕەنگ لەوانەیە لەسەر ڕوخسارت نەگونجێن، هەر بۆیە ڕەنگێک بەکاربهێنە کە لەگەڵ تۆنی پێستت بگونجێت.
3. لە کاتی کردنی ئایلاینەر، پێستی چاوت ڕامەکێشە، چونکە هێڵەکەی ڕاست دەرناچێت، جگە لەوەش پێست زوو چرچ دەکات.
4. ئایلاینەر بۆ بەشی خوارەوەی چاوت بەکارمەهێنە، بەتایبەتیی ڕەنگی ڕەش، چونکە چاوت بچوکتر دەردەخات، لەبری ئەوە ڕەنگی کاڵ و کراوە بەکاربهێنە.
5. ماسکارا بۆ برژانگەکانی خوارەوەی چاوت مەکە، چونکە ڕەشی ژێر چاوت زەقتر دەکاتەوە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 511
Donnez votre avis sur ce produit!