بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی چیرۆکنووس و وەرگێری بە توانا مامۆستا #ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل# مان بیست کە ئەمرۆ #26-04-2023# لە #هەولێر#ی پایتەخت بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا لە هەردوو کایەی ئەدەبی وەک چیرۆکنووس و وەک وەرگێرێکی بە سەلیقەی زمانی تورکی و عەرەبی خزمەتی فەرهەنگی میللەتەکەمان کرد و کۆمەڵێک بەرهەمی ناوازەی پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کرد.
بەم بۆنەیە بە ناوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی مامۆستا و لە ناوەندی ئەدەبی کوردستانیش دەکەین بۆ ئەم کۆستە فەرهەنگییە. لە خوای گەورە داواکارین گیانی نووسەر و ئەدیبی بە توانامان ئاسودە بکات و جێگای بەهەشتی بەرین بێت. [1]
مەکتەبی ڕاگەیاندنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
26-04-2023
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 937
Donnez votre avis sur ce produit!