مانی و #نالی# سەروی مرۆڤی ئاسایی.
#ماکۆ ساوین#
هێزی مانی لە ڕەوانبێژی و وێنەکێشاندا لە سەردەمی خۆیدا وێنەی نەبووە، وێنەکانی ڕەنگدانەوەی مانا فەلسەفیەکانی خۆیەتی و وەک دیاریەک بۆ مرۆڤایەتی بەجێی هێشتووە.
نالی هێزێکی سەروی مرۆڤی هەبووە لە ڕەوانبێژی و هەگبەی زانیاریدا، هەتا ئێستا هاوتای درووست نەبووەتەوە.
لە سەردەمی ئێمەدا تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتومان لەبەردەست دایە و دەتوانین زۆر بە ئاسانی زانیاریەکانمان بەدەست بگات. ئینجا لە پاش دەیان ساڵ لە خۆێندنی ئایین و مێژوودا ئینجا دەرک بە هەندێک مێژووی دێرینی خۆمان دەکەین. ئەوەی سەرنجمان زیاتر ڕائەکێشێت، لەسەردەمانێکی زۆر درەنگ سەلمێنراوە مانی وێنەکێش بووە. پرسیار ئەوەیە نالی چۆن زانیویەتی کە مانی وێنەکێشێکی بە بلیمەت بووە تاوەکوو لە شیعرەکەیدا بڵێت:
مانی نییەتی قووەتی تەسویری برۆی تۆ
ئەم قەوسە بەدەستی موتەنەففیس نەکشاوە.
[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 369
Donnez votre avis sur ce produit!