لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری دێڵفی لە یۆنان، #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ #28-04-2023#، لەگەڵ نیکۆس کریستودولیدیس، سەرۆکی وڵاتی قوبرس کۆبوویەوە و باسیان لە دواپێشهاتە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند؛ کە بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ باشترکردنی پڕۆسەی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان و ئەم کۆڕبەندەش باشترین دەرفەتە بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی تر.
هەروەها باس لە سوودوەرگرتن لە ئەزموونە پێشکەوتووەکان و چۆنییەتی کارکردن بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی و ڕێکخستنەوە و بەڕێوەبردنی سەرچاوە سرووشتییەکان کرا. لەو بارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە لە هەرێمی کوردستان پێویستمان بە فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتە و نابێت تەنیا پشت بە نەوت ببەسترێت چونکە وەک بینیمان لە ماوەی ڕابردوو ئەو تاکە سەرچاوەیە گرفتی دارایی و ناسەقامگیری ئابووری بۆ درووستکردووین. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 315
Donnez votre avis sur ce produit!