ناونیشانی پەڕتووک: مێژووی کورد و ئایینە زاگروسییەکان
ناوی نووسەر: #ماکۆ ساوین#
شوێنی چاپ: لەندەن
چاپخانە: لەسەر ئەرکی نووسەر
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەوەی گرینگە کە دیسان دەمەوێ دووپاتی بکەمەوە تاوەکوو لە مێشکی خەڵک ئەو ڕاستییە بچەقێ. ئایینی زەردەشتی ئایینێکی کوردی نییە بەڵکوو ئایینێکە بۆ گشت مرۆڤایەتی، بەڵام پێغەمبەرەکەی کوردە و شانازییە بۆ گەلی کورد، گاتاکانیش خودی قسەکانی زەردەشتە بە زمانی کوردی دایڕشتووە.
سەبارەت بەئایینی یارسانی و ئێزیدیەکانیش بەهەمان شێوە ئایینی کوردی نیین بەڵکوو ئایینی تائفین واتە تەنیا بۆ کۆمەڵێک خەڵک و تیرەیەکن. کاتێک دەتوانیین بڵێین ئەو دوو ئایینە ئایینێکی کوردین ئەگەر لە مێژوودا هەموو کوردێک لە پەیڕەوی ئەو ئایینە بوایە و نەمان هێشتبا کەسێکی ناکورد ببێتە شوێنکەوتوی ئەو ئایینانە. هەروەک چۆن جووەکان تەنیا ئایینەکەیان بۆ خۆیانە و کەسیش ناتوانێ ببێتە یەهودی تەنیا لە ڕێگای ژن و ژنخوازی نەبێ. بۆیە زۆرێک لە مێژوونووسان ئەگەر ئاوێتەی ئایین و زانستی ئایینی نەبن دەکەونە ئەو هەڵە مێژوویە. [1]
Remarque: Le fichier PDF de ce livre n'est pas disponible, s'il vous plaît aidez Kurdipedia pour obtenir ce fichier! Envoyer du livre Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 419
Donnez votre avis sur ce produit!