=KTML_Bold=پارتی، هۆکاری خراپی دۆخی ئەمنی هەرێم دەخاتە ئەستۆی یەکێتی=KTML_End=
#پارتی دیموکراتی کوردستان#، هۆکاری خراپی دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستانی خستووەتە ئەستۆی یەکێتی نیشتمانی و لەو بارەشەوە ڕاپۆرتێکی ئاڕاستەی هاوپەیمانان کردووە.
لە دوای زیادبوونی گرژییە ئەمنییەکان، بەتایبەتی لە سنووری #سلێمانی#، پارتی لە ڕێگەی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمەوە ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووەو باسی گرژییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردووی کردووە.
لەدوو ڕۆژی ڕابردووشدا، ڕێبەر ئەحمەد و لیژنەیەکی وەزارەتی ناوخۆ کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ هاوپەیمانان لە هەرێم کردووە و ئەو ڕاپۆرتەیان ڕادەست کردوون.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوە کراوە، یەکێتی دەستوەردان لە کاروباری هێزە ئەمنییە حکومییەکانی سنووری خۆی دەکات، ئەوەش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ زیادبوونی گرژییە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و سنووری سلێمانی بەتایبەتی. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 445
Donnez votre avis sur ce produit!