#مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی تر دژی #قوباد تاڵەبانی# جێگری دەگرێتە بەر، ئەگەر لە ماوەی ئەم مانگە نەگەڕێتەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
هەنگاوە نوێیەکەی مەسرور بارزانی ئاڕاستەکردنی نامەیەک بۆ کونسوڵ و نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان لە #هەولێر# دەبێت.
لەو نامەیەدا مەسرور بارزانی داوا لە کونسوڵ و نوێنەرایەتی وڵاتان دەکات، لەمەولا وەک جێگری سەرۆکی حکومەت مامەڵە لەگەڵ قوباد تاڵەبانی نەکەن، بەو پێیەی ئامادەنییە بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بکات.
مەسرور بارزانی نامەکەی ئامادەکردووە و چاوەڕێی دواین هەڵوێستی قوباد تاڵەبانی لەم مانگەدا دەکات و ئەگەر وەڵامی گەڕانەوەی نەرێنی بێت، بەتایبەتی کە بڕیارە شاندەکەی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی بکەنەوە، ئەوە نامەکە ئاڕاستەی کونسوڵ و نوێنەرایەتی وڵاتان دەکات. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 422
Donnez votre avis sur ce produit!