ئەندامێکی پەڕڵەمانی کوردستان دەڵێت: نابێت مووچە ببێتە قوربانی، لەپێناو پڕکردنی گیرفانی چەند کەسێک.
#کاروان عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا#، ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، تەنیا لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو، بەگوێرەی زیاتر لە سەرچاوەیەک زیاتر لە 5 ملیار دۆلار داهاتی نەوت هەبووە.
دەشڵێت، ئەوانەشی پاساو بۆ ئەو دزییە مێژووییە دێننەوە بەشێکن لێی، هاوتەریب لەگەڵ پارەی هەموو خاڵە سنوورییەکان، ئەو پارەی نەوتەی کە دیار نییە بەشی مووچەی زیاتر لە مانگێک دەکات.
ئاماژە بە ئەوەش دەکات، پاساو هێنانەوە بۆ پەردەپۆشکردنی دزی و گەندەڵی و بەهەدەردان، دەتکات بە شەریکی ئەو تاوانانە، لە بری پاساو هێنانەوە و تەشهیرکردن و تۆمەتبەخشینەوە، ئەم پارانە بگێڕنەوە و مووچە دابەشبکەن؛ هاووڵاتییان ئامادە نین باجی دزی و گەندەڵی و نادادی خەڵکانی خۆسەپێن بدەن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 414
Donnez votre avis sur ce produit!