وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە #03-05-2023# هەردوو تیمى حکومى یەکێتیى و گۆڕان لەبارەى کۆمەڵێک گۆڕانکارى و ئاڵ و گۆڕى پۆستى حکومى و کارى هاوبەش کۆببنەوە.
دواى کۆبوونەوەی چەند ڕۆژى ڕابردووى #قوباد تاڵەبانى#، جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ #بزووتنەوەى گۆڕان#، وابڕیارە ئێوارەى ڕۆژى چوارشەمە، 3ى 5ى 2023ى هەردوو تیمى حکومى یەکێتیى و گۆڕان لە حکوومەتى هەرێمى کوردستان کۆببنەوە.
ئامانجى سەرەکى لە کۆبوونەوە ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکارییە لە ژمارەیە پۆستى حکومى لە سنوورى پارێزگاى #سلێمانى# و #هەڵەبجە# و ئیدارە سەربەخۆکان.
ئامانجێکى دیکە لە کۆبوونەوە هەڵسەنگاندنى ئەو خزمەتگوزاریانەیە کە لە هەردوو سنوورى سلێمانى و هەڵەبجە پێشکەش دەکرێن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 529
Donnez votre avis sur ce produit!