ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ئاماژە بەوەدەکات بەهۆی ئەو گفتوگۆچڕانەی کە لەسەر پشک و بەشی وەزارەتەکان و پارێزگا و نرخی نەوت و چەند بابەتێکی دیکە درووستبوون، پەسەندکردنی پڕۆژەیاسایی بودجەی گشتی ئێراق بۆ نزیکەی سێ هەفتەی دیکە دوادەکەوێت و ئەگەری هەیە لە کۆتایی ئەم مانگە بودجە پەسەند بکرێت.
د. #جەمال کۆچەر#، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق، ڕایگەیاند: هەموو ئەگەرەکان ئەوە دەردەخەن کە پەسندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ئێراق دەکەوێتە کۆتایی ئەم مانگەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو کۆبوونەوە و گفتوگۆیانەی کە لەسەر وردەکاری پڕۆژە یاسای بودجە بەڕێوەدەچن لەڕووی پشک و بەشی پارێزگاکان و وەزارەتەکان و هەروەها ناجیگری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، ئەمەوایکردووە کە گفتوگۆکانی تایبەت بە بودجەی گشتی درێژە بکێشێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا دووجار خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی کراوە، بەڵام خوێندنەوەی سێیەم و دەنگدانی ماوە، بەڵام پێناچێت بتواندرێت بە ئاسانی خوێندنەوەی سێیەم و دەنگدانی لەسەر بکرێت لە کاتێکدا هەموو ئەندامانی لیژنەی دارایی لە پەڕڵەمانی ئێراق لەسەر ئەوە هاوڕاین کە ئەو پڕۆژەیاسایە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانەوە هەیە و ناکرێت لەوەزیاتر پەسەندکردنی دوابخرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ئەوەشی خستەڕوو، زۆرینەی وەزارەت و پارێزگاکان بەو پشکە ڕازی نین کە بۆیان دانراوە و بەکەمی دەزانن بەتایبەت پشکی تەرخانکراو بۆ کەرتی کشتوکاڵ تەنیا لە %2 دیاریکراوە ئەوەش بڕێکی کەمە و دەبێت پێداچوونەوەی پێدابکربێت، هەرچی پەیوەندی بە پشکی کوردیشەوە هەیە تا ئێستا #06-05-2023# پشکی %12.67 دیارکراوە ئەوەش بەومەرجەی هەردوولایەنی هەرێم و #بەغدا# پابەندی ئەو ڕێککەوتنە بن کە لەسەر ڕادەستکردنی نەوت کراوە، بەڵام تا ئێستا ئەو ڕێککەوتنە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە بەفەرمی ئەوەش بەهۆی ئەوەی تورکیا ئامادە نییە دەستبکاتەوە بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 480
Donnez votre avis sur ce produit!