ناونیشانی بابەت: گەرمیان.. تیمێکی زانکۆیەکی بەریتانی سەرقاڵی کنە و پشکنینی شوێنەوارێکن لە شاخی کوورە
ئامادەکردنی: #دیاری ئەحمەد#
تیمێکی زانکۆیەکی بەریتانی لە سنووری ئیدارەی #گەرمیان# و لە شاخی کوورە، سەرقاڵی کنە و پشکنیننی شوێنەوارێکی مێژوویین و بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری گەرمیان زانیاریی دەخاتە ڕوو.
لەم بارەیەوە، ئەمڕۆ شەممە 6ی 5ی 2023، ساڵح محەمەد، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپوری گەرمیان، بە (باسکورد) ی ڕاگەیاند: کنە و پشکنین لە شاخی کوورەی گوندی بانئاسیاو، سەربە شارەدێی کوڵەجۆ، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەستی پێ کردەوە، لەلایەن تیمێکی زانکۆی گلاسکۆی بەریتانی بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری گەرمیان و ئەمە وەرزی سێیەمە کە کاری تێدا دەکەین.
گوتیشی: شوێنەوارەکە شوێنەوارێکی مێژووییە و ئەو تیمەی زانکۆی بەریتانیا ئەو شوێنەیان هەڵبژاردووە کە کاری تێدا بکرێت.
گوتیشی: ئەو شوێنەوارە بۆ 2800 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە و خەڵک لەو شوێنە ژیاوە و لە وەرزەکانی تری کنە و پشکنین شتمان دۆزیوەتەوە لەو شوێنە و بۆ ئەم وەرزەش بەدوای شتی تری ئاسەواردا دەگەڕێین.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 556
Donnez votre avis sur ce produit!