لە زۆرینەی خەڵکدا بووە بە خو کە سەرەتای ڕۆژەکەیان بە خواردنەوەی کوپێک چا دەستپێدەکەن، بەڵام ئەمە زیانەکانی زۆرترە لە سوودەکانی و چەندین کاریگەریی لاوەکی لەسەر تەندرووستی گشتی جێدەهێڵێت.
ماڵپەڕی Health Line ئەو هۆکارانەی بڵاوکردووەتەوە کە واتلێدەکات چا بە گەدەی بەتاڵ نەخۆیتەوە.
1. هاوسەنگی ترشە ڵۆکی گەدە تێکدەچێت و هەراسانی دەکات.
2. دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە.
3. ئاستی شەکری خوێنت بەرز دەبێتەوە.
4. تووشی غازات و ئاوسانی گەدە دەبیت.
شارەزایان پێشنیازی ئەوە دەکەن کە 1 بۆ 2 کاتژمێر پاش ژەمی بەیانی چا بخۆیتەوە، نەک بە گەدەی بەتاڵ، باشترین کاتیش بۆ خواردنەوەی چا ئێوارانە لەگەڵ ژەمێکی سوکدا. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 585
Donnez votre avis sur ce produit!