ڕۆژنامەی سەباحی زمانحاڵی حکومەتی ئێراق لە مانشێتی سەرەکی ئەمڕۆیدا #08-05-2023# ئاماژەی بە هەوڵی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق کردووە بۆ نەهێشتنی ناکۆکییەکانی نێوان #هەولێر# و #سلێمانی#.
ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە چەند ڕۆژی داهاتوو سوودانی دەستپێشخەریەک دەکات بۆ نزیک کردنەوەی تێڕوانینی جیاوازی پارتی و یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییە ئاڵۆزەکانی نێوانیان کە چەند مانگێکە بەردەوامن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی سەباح داواکاری نێوەندگیری نێوان پارتی و یەکێتی لەلایەن #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە ئاڕاستەی سوودانی کراوە.
نێچیرڤان بارزانی پێی وابووە کە سەرۆک وەزیرانی ئێراق کەسێکی قبووڵکراوە بۆ دەستوەردان لە چارەسەر کردنی ناکۆکیەکانی هەرێم. یەکێتیش لاری لەوە نییە، چونکە یەکێتی پەیوەندی باشی لەگەڵ هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە کە سوودانی بەربژێری ئەوان بووە.
ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە پارتی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و تا ئێستا لەگەڵ یەکێتی لەسەر یاسای هەڵبژاردن و کۆمیسیۆن نەگەیشتووەتە ڕێکەوتنی کۆتایی و تیمی یەکێتی بەردەوامن لە بایکۆتی ئەنجوومەنی وەزیران. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 535
Donnez votre avis sur ce produit!