ڕاوێژکارێکی مەکتەبی سیاسی پارتی، گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و کۆبوونەوەی دوێنێى #08-05-2023# #مەسرور بارزانی# و #قوباد تاڵەبانی#، بە دەرئەنجامی دەستپێشخەری #نیچێرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەزانێت نەک فشارەکانی ئەمریکا کاریگەرییان هەبووبێت.
عارف ڕوشدی، دەڵێت: کۆبوونەوەی دوێنێ 08-05-2023 دەرگایەکە بۆ چەندین کۆبوونەوەی دیکە لەسەر ئاستی دەزگاکانی هەڵبژاردن و مەکتەبى سیاسیدا.
بەوتەى ئەو ڕاوێژکارەی مەکتەبی سیاسی پارتی وابڕیارە ڕۆژی چوارشەممە #10-05-2023#، لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا تیمی یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی بگەڕێنەوە کۆبوونەوەکان. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 551
Donnez votre avis sur ce produit!