ڕۆژنامەی عەرەبی لەندەنی بڵاویکردەوە، بەشێک لە بەرپرسانی ئێراق ئاگاداری گرێبەستەی 50 ساڵەی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان بوون.
ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، ئەو سەرکردانەی ئێراق، ساڵی 2014 بەرپرسیارییان هەبووە، ئاگاداری ڕێککەوتنی 50 ساڵەی هەرێمی کوردستان و تورکیا بوون، کە بۆ هەناردەی نەوت کردویانە.
ڕۆژنامەکە ئاشکراشیکردووە، ئەوکات بەرپرسانی ئێراق بێ دەنگیان کردووە لە گرێبەستەکە و هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە، بۆیە تورکیا ئێستا دەیەوێت ئەوە وەک کارتێکی فشار لە دژی #بەغدا# بەکاریبهێنێتەوە.
درەنگانی شەوی #11-05-2023#، وەزارەتی نەوتی ئێراق ڕایگەیاند: ڕۆژی #13-05-2023# دەستدەکرێتەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جیهانی تورکی. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 349
Donnez votre avis sur ce produit!