خواردنەوەکان زۆر گرنگن بۆ تەندرووستی لە وەرزی هاوین، ئیتر گەرم بن یان گەرم نەبن، چونکە جەستە شێداردەکەنەوە، پسپۆڕانی بواری خۆراکیش باس لەوە دەکەن خواردنەوەی گەرم لە وەرزی هاوین یارمەتیی هاوسەنگکردنەوەی پلەی گەرمی جەستە دەدات و وەکوو شێدارکەرەوە کاردەکات.
کاتێک خواردنەوەیەکی گەرم دەخۆیتەوە، مێشکت ئاماژە بە جەستەت دەدات کە عارەق بکاتەوە، کاتێک عارەق دەکەیتەوە، پلەی گەرمی تەواوی جەستە دادەبەزێت، ئەمەش یارمەتیت دەدات لە کەشی گەرم بمێنیتەوە.
قاوە و چا سوودی تەندرووستی جیاوازیان هەیە و دژە هەوکردنن، لەگەڵیدا قاوەی سارد سوودی تەندرووستی هەیە، بەتایبەتیی ئەگەر شەکری تێنەکرێت.
وە دەربارەی چا، یارمەتیی جەستە دەدات خۆی فێنک بکاتەوە، هەروەها تینویەتی جەستە دەشکێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ کرداری هەرس بەسوودە، بەڵام ئەوەیان دەکەوێتەوە سەر ڕێژەی کافایینەکەی.
لەبەر ئەوەی چای سەوز بەسوودە بۆ مێتابۆلیزم و چەوری جەستە دەتوێنێتەوە، بە باشترین خواردنەوە دادەنرێت بۆ وەرزی هاوین لەناو سەرجەم خواردنەوە گەرم و ساردەکان. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 428
Donnez votre avis sur ce produit!