ناو: عومەر
ناوی باوک: ئەحمەد
نازناو: عومەر شێخ وەسانی
ناوی تەواوی (عومەر ئەحمەد بابەکر) ە ناسراوە بە (عومەر شێخ وەسانی) ، ساڵی (1964) لە گوندی #شێخ وەسان# ی شارەدێی #بالیسان# ی سەربە شارۆچکەی #شەقڵاوە# لە دایکبووە، لە تەمەنی (18) ساڵیدا ساڵی (1982) دەبێتە پێشمەرگەی تیپی (83ی هەورێ) ی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ، لە ساڵی (2003) ەوە خانەنشینە بەپلەی سەربازی (عەقید) لە کاری ڕێکخراوەییدا دامەزرێنەر و ئەندامی (#کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیاباران و ئەنفالی خۆشناوەتی# ) یە، تەنیا لە بنەماڵەکەیدا (36) کەسوکاری شەهیدی کیمیابارانی شێخ وەسانانن و خاوەنی (4) شەهیدی پلە یەکە دایک و باوک و دووبرای شەهیدبوون.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 752
Donnez votre avis sur ce produit!