وا بڕیارە، دوای کەمێکی دیکە، شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی، سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بکەن لە سلێمانی و لەسەر پرسی هەڵبژاردن گفتوگۆبکەن.
سەردانی شاندەکەی پارتی بۆ لای یەکێتی، دوای بانگەوازەکەی #مەسعود بارزانی# سەرۆکی پارتی دێت کە داوایکرد بەر لە 18ی ئەو مانگە حیزبەکان کۆببنەوە.
شاندی پارتی، لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆی لەسەر بابەتی هەڵبژاردن دەکەن کە تا ئێستا بەهەڵواسراوی لەنێوان یەکێتی و پارتی ماوەتەوە. کە گرنگترینیان پرسی کورسی کۆتای پێکهاتەکانە.
شاندی پارتی پێک دێن لە هەریەک لە #پشتیوان سادق# و مەحمود محەمەد و ڕێبوار یەڵدا و #هێمن هەورامی# و جەعفەر ئیمینکی و عەلی حسێن، دەیانەوێت لەگەڵ یەکێتی لەسەر سەرجەم پرسەکانی هەڵبژاردن ڕێکبکەون تا بتوانرێت یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە.
دوای ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لە هەفتەی ڕابردوو و گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی حزبی نێوان هەردوو لایە لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 351
Donnez votre avis sur ce produit!