بەپێی ڕاپۆرتێکی ئینستیتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان پەڕڵەمانی کوردستان 8 جار تەمەنی خۆی درێژ کردووەتەوە، دەشڵێت، پەڕڵەمانی کوردستان و ماوەی 12 ساڵ و 6 مانگ و 2 ڕۆژ لە پاشە.
ئینستیتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان ڕاپۆرتێکی بەراوردکاری سەبارەت بە کاری پەڕڵەمان لەنێوان هەر پێنج خولەکەدا بڵاوکردووەتەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە، تا ئێستا پەڕڵەمانی کوردستان 8 جار تەمەنی خۆی درێژ کردووەتەوە، لە خولی یەکەمدا 4 جار و لە هەر چوار خولەکەی دیکەشدا هەر یەکە و جارێک تەمەنی خۆیان درێژ کردووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە ی ئینستیتیوتی پەی، هۆکاری جیاوازی تەمەنی خولەکان بۆ ململانێی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەگەڕێتەوە کە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام نەدراوە و هەمیشە خولەکانی پەڕڵەمان تەمەنی خۆیان درێژ کردووەتەوە.
هەر بەپێی هەمان ڕاپۆرت، خولی یەکەمی پەڕڵەمان 4 جار داخراوە و ماوەی درێژکردنەوەی تەمەنی 9 ساڵ بووە، خولی دووەم 1 جار دواخراوە و ماوەی درێژ کردنەوەی تەمەنی 2 مانگ و 16 ڕۆژ بووە، خولی سێیەم 1 جار دواخراوە و ماوەی درێژکردنەوەی تەمەنی 2 مانگ و 11 ڕۆژ بووە، خولی چوارەم 1 جار دواخراوە و ماوەی درێژکردنەوەی تەمەنی 1 ساڵ و 5 ڕۆژ بووە، خولی پێنجەم 1 جار دواخراوە و ماوەی درێژکردنەوەی تەمەنی 1 ساڵ و 4 مانگە.
ئینستیتیوتی پەی دەڵێت: کۆی گشتی ماوەی دواخستی پەڕڵەمانی کوردستان 8 جارە و ماوەی 12 ساڵ و 6 مانگ و 2 ڕۆژ لە پاشە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 324
Donnez votre avis sur ce produit!