پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان پێکدەهێنن، کە بڕیارە لە مانگی 11ی داهاتوو ئەنجامبدرێت.
لە ئەنجامی گفتوگۆکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان پارتی و یەکێتی، هەردوولا گەیشتوون بەو بڕوایەی لەمساڵدا 2023 ناتوانرێت هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت و دەبێت بکەوێتە ساڵی داهاتوو.
پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە ڕێکەوتوون و بڕیارە لیژنە هاوبەشەکە بەم نزیکانە دەست بە کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکانی تری هەرێم و تەنانەت نوێنەرایەتی وڵاتان لە #هەولێر# بکات کە جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەنەوە لەکاتی خۆیدا.
ئەو لیژنەیە سەرەتا لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی هەرێم بە جووڵانەوەی نەوەی نوێشەوە کۆدەبنەوە و دەیانەوێت هاوڕایی هەموو لایەنەکان وەربگرن، کە بەم بارودۆخەوە ناتوانن هەڵبژاردن لەمساڵدا ئەنجامبدەن.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە ناوخۆییەکان لیژنەکەی پارتی و یەکێتی بە پشتیووانی لایەنەکان دەست بە کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری وڵاتانی بیانی کۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوەیان لەبارەی ئەوەوە پێبدەن ناتوانن لەمساڵدا 2023 هەڵبژاردن بکەن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 358
Donnez votre avis sur ce produit!