حەسەن جبوری سەرۆکی لیستی ڕەوتی حیکمە لە پەڕڵەمانی ئێراق ڕایگەیاند، دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ئێراق، محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیران دەست بە گۆڕانکارییە وەزارییەکان دەکات.
حەسەن جبوری ڕاشیگەیاند، محەمەد شەیاع سوودانی دەسەڵاتی لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرگرتووە، بۆ گۆڕینی هەر وەزیرێک، کە لە کارەکانی کەمتەرخەم بووبێت لە ماوەی ڕابردوو.
لێدوانەکانی ئەلجبوری دەرخەری ئەوەیە، کە بابەتی گۆڕانکاری لە کابینە وەزارییەکەی محەمەد شەیاع سوودانی جددییە و سەرۆک وەزیران دەست بۆ ئەو کارتە دەبات، کە بەشێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دژی ئەو پرسەن.
ئەلجبوری باسی لەوەش کردووە، هەڵسەنگاندنی کاری وەزیرەکان لە حکومەتی محەمەد شەیاع سوودانی هەڵسەنگاندنێکی پیشەیی و دوور لە هەر پاڵنەرێکی سیاسی دەبێت و هەر بڕیارێکیش لەو بارەوە بدرێت فراکسیۆنەکانی پەڕڵەمان پێیەوە پابەند دەبن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 289
Donnez votre avis sur ce produit!