ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە و چەوری خوێنیان بەرزە، خۆیان لە کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوە دەپارێزن، هێلکەش یەکێکە لەو خۆراکانەی لای ئەو کەسانە پرسیارە کە ئایا خواردنی تەندرووستە یان زیانی هەیە، دکتۆر ئیسرا کەمال شا محەمەد، پزیشکی گشتی و پسپۆری بواری قەڵەوی و لاوازی وەڵامی ئەو پرسیارەی داوەتەوە.
بە پێی توێژینەوەیەکی گەورە کە لە (American Journal Of Clinical Nutrition) دا بڵاوکراوەتەوە هیچ پەیوەندییەک لەنێوان خواردنی هێلکە و بەرزبوونەوەی چەوری خراپی خوێن و نەخۆشی دڵ نەدۆزراوەتەوە.
کەواتە ئەو کەسانەی کە کۆلیستڕۆڵی خراپی خوێنیشیان بەرزە یان نەخۆشی دڵیان هەیە دەتوانن هێلکە بخۆن بە ڕێژەیەکی مامناوەند (خواردنی یەک هێلکە ڕۆژانە بە زەردێنە و سپێنەشەوە) و هیچ کاریگەرییەکی نەرێنیان تێدا درووست ناکات.
بەڵام شێوازی لێنانی هێلکەکە و لەگەڵ چیدا دەخورێت کاریگەرییان دەبێت بۆ نموونە باشترە زیاتر بە کوڵاوی بخورێت یان ئەگەر سووربکرێتەوە لە زەیتێکی زۆر کەمدا و تێکەڵ نەکرێت لە گەل گۆشتە پرۆسێسکراوەکانی وەکوو سۆسج و سەلامی و باسترمە ئامادەکراوەکاندا، یان هێلکەکە باشترە لەگەڵ نان و سەمون و کولێرەی سپیدا نەخورێت، چونکە هەموو ئەمانە کاریگەریی نەرێنیان هەیە لەسەر چەوری خراپی خوێن و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
باشترە هێلکەکە بە سەوزەیەکی زۆرەوە بخورێت و ئەگەر نانیش بەکاربێت لەگەڵیدا نانی تیری کە بە ئاردی بۆر یان جۆ درووستکرابێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 536
Donnez votre avis sur ce produit!