=KTML_Bold=یەکێتى، نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان و کونسڵخانەکان لە نایاسایبوونى کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن ئاگاداردەکاتەوە
یەکێتیى سەردانى لایەنە سیاسییەکانى هەرێم دەکات=KTML_End=
دواى دانیشتنەکەى ڕۆژى دووشەممەى #22-05-2023# پەڕڵەمانى کوردستان، یەکێتیى نیشتمانى کوردستان کونسڵخانە و نەتەوە یەکگرتووەکان، لە هەنگاوى پارتى لەبارەى کاراکردنەوەى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان ئاگاداردەکاتەوە.
#یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# لەسەر دانیشتنەکەى ڕۆژى دووشەممە، 22ى 5ى 2023ى پەڕڵەمانى کوردستان بە نووسراوى فەرمى و کۆبوونەوە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و کونسڵخانە و نوێنەرایەتى وڵاتان لە هەرێمى کوردستان لەبارەى نایاسایبوونى کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن ئاگاداردەکاتەوە.
یەکێتیى هاوپێچ لەگەڵ نووسراوەکە سەرجەم نووسراو و دۆکۆمێنتەکان لەوبارەیەوە پێشکەش دەکات کە دانیشتنى پەڕڵەمان لەسەر بنەمای دەسەڵاتەکانى سەرۆکى پەڕڵەمان دواخراوە.
لەسەر هەمان بابەت یەکێتیى نیشتمانى کوردستان سەردانى لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان دەکات. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 530
Donnez votre avis sur ce produit!