=KTML_Bold=هەناردەی غاز بۆ وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ و هەولێر کەم دەبێتەوە=KTML_End=
بەهۆی چاکسازی ساڵانەی کۆمپانیای دانا گازی ئیماراتی لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بڕی غازی هەناردەکراو بۆ وێستگەی کارەبای 1500 مێگاواتی #چەمچەماڵ# و 1500 مێگاواتی #هەولێر# کەم دەبێتەوە و بەوەش بەرهەم هێنانی کارەبا لە هەرێم لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو کەمتر دەبێتەوە.
ئێستا ڕۆژانە 500 ملیۆن پێ سێجا غاز لە کۆرمۆرەوە دەگاتە هەردوو وێستگەکە و بڕی پتر لە 2 هەزار مێگاوات کارەبای لێ بەرهەم دەهێنرێت و چاوەڕوان دەکرێت لە 10 ڕۆژی ئاییندە بڕی غازی هاتوو بۆ وێستگەکان هەندێکجار بۆ 300 ملیۆن پێ سێجا دابەزێت.
کۆمپانیای داناگازی ئیماراتی لە ماوەی 10 ڕۆژی ئاییندە جگە لە پێداچوونەوە و چاکسازی ساڵانە لە کێڵگەی کۆرمۆر پێنج بیری نوێ دەبەستێتەوە بەیەکەی هەناردەکردنی غاز و بۆڕی هەناردەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ ئەوەی ئامادەبن لەسەرەتای ساڵی ئاییندەوە لەگەڵ تەواوبوونی بەشی نوێی پەرەپێدراوی کێڵگەی کۆرمۆر غاز هەناردەی وێستگەکان بکەن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 403
Donnez votre avis sur ce produit!