کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕێکەوتی #30-05-2023# سەفین دزەی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و #جوتیار عادل# وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە شاری #هەولێر# لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری 36 وڵات لە هەرێم و یۆنامی کۆبوەوە. کۆبوونەوەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمە. بەڵام تەنیا نوێنەرانی پارتی لە فەرمانگەکە بەشداری دەکەن. دابان شەدەڵە جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و هیچ بەرپرسێکی یەکێتی بەشداری ناکات.
تیمی پارتی لە کۆبوونەوەکە هەڵوێستی پارتی لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناو پڕۆژە یاسای بودجە و پرسی هەڵبژاردن لە هەرێم دەگەیەنێتە نوێنەری وڵاتان. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 635
Donnez votre avis sur ce produit!