دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لە ڕۆژی #30-05-2023#، بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای درێژکردنەوەی تەمەنی پەڕڵەمانی کوردستان، #مەسعود بارزانی# سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بەنیاز بووە هەڵوێستی توند ڕابگەیەنێت.
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێی وابووە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لە دژی هەرێمی کوردستان درێژەیان دەبێت. بۆیە پێی وابووە کە دەبێت هەڵوێستێکی جددی و توندیان هەبێت.
#نێچیرڤان بارزانی# دژی ئەوە بووە هیچ وەڵامێکی دادگای فیدڕاڵی بدرێتەوە، بۆ ئەوەی هیچ بیانویەک نەدرێت بەناوی دژایەتیکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی سکاڵا لەسەر بەرپرسە باڵاکانی پارتی تۆماربکرێت لە دادگای فیدڕاڵی. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 573
Donnez votre avis sur ce produit!