وشکبوونی لێو تەنیا گرفتێک نییە کە کاریگەریی لەسەر شێوەی لێوت هەبێت و دیاربێت، بەڵکوو زۆرکات لە ئەنجامیی گرفتی تەندرووستییەوەیە، پێویستە پشتگوێی نەخەیت.
=KTML_Bold=هۆکارەکانی وشکبوونی لێو کە پەیوەندی بە تەندرووستییەوە هەیە:=KTML_End=
1. وشکبوونەوەی جەستە کە بەهۆی کەمیی ئاوخواردنەوە یان تووشبوونە بە سکچوون.
2. کەمیی ڤیتامین و ماددە کانزاییەکان لە جەستەدا، وەکوو ئاسن، زینک، ڤیتامین B2.
3. جگەرەکێشان.
4. خواردنەوەی ماددەی کحولی.
5. گرفتی دەروونیی.
ڕۆژانە پێویستە لایەنی کەم دوو لیتر ئاو بخورێتەوە، بایەخ بە سیستمی خۆراکیی هاوسەنگ بدرێت کە سەوزە و میوەی زۆری تێدابێت، هەروەها واز لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی ماددەی کحولی بهێنیت.
لەگەڵ ئەو ڕێنماییانەدا دەتوانیت ڕۆژانە لێوت شێداربکەیتەوە بە هەنگوین، زەیتی زەیتون یان زەیتی جۆجۆبا، کە یارمەتیی شێدارکردنەوەی لێوت دەدات. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 732
Donnez votre avis sur ce produit!