لە ئاهەنگی بوک گواستنەوەی کوڕی شای ئوردن، #مەسعود بارزانی# و #مەسرور بارزانی# کوڕی و #بەرهەم ئەحمەد ساڵح#، بەبڕی هەشت ملیۆن دۆلار، دیاریان بۆ بوک و زاوا بردووە.
حەیدەر موسەوی، سەرۆکی دامەزراوەی قیمەی ئێراقی ئاشکرایکردووە، لە کاتی بەشداریکردنیان لە ئاهەنگی بوک گواستنەوە بۆ کوڕی شای ئوردن، مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی کوڕی و بەرهەم ساڵح، بەبڕی هەشت ملیۆن دۆلار، دیارییان بۆ بوک و زاوا بردووە.
ئاماژەی بە ئەوەش کردووە، ئەو بەهەدەردانی پارەیە لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم فشارێکی زۆری دارایی خستووەتەسەر هاووڵاتییان کە تووشی کێشەی کردون.
دەشڵێت، پێویستە لێپرسینەوەیەکی یاسایی و شەعبی لەو بەرپرسانە بکرێت بزاندرێت ئەو پارانەیان لەکوێ هێناوە، لەجیاتی بەسەر خەڵکی خۆیان دابەشبکەن، دەیکەنە دیاری بۆ خەڵکی دیکە.
ئەوە لەکاتێکدایە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان سەرەڕای کەمی و نەبوونی کێشە خزمەتگوزارییەکان، بەدەست گرفتی دواکەوتنی مووچە و گرانی کڵاو شمەک لە بازاڕەکاندا دەناڵێنن، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی هەرێم بڕێکی زۆری پارەی فەرمانبەر و مووچەخۆری هەرێمی بەناوی پاشەکەوت و لێبڕین خواردووە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 495
Donnez votre avis sur ce produit!