بابەت: وەرزشی
لەنێو هۆڵی هۆتێل های کرێست و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حیزبی و حکومی و وەرزشی ، بۆردی وەرزشی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە پاڵەوانانی کوردستان لەنێویاندا تیپی تۆپی پێی لاوانی#یانەی وەرزشی پێشمەرگە# کە خاوەن نازناوی خولی نایابی یانەکانی کوردستانن و هەروەک تیمەکانی ، کاراتێ ، شەتڕەنج ، گۆڕەپان و مەیدان ، بۆکسێن ، مواتای ، بلیارد و تەواوی پاڵەوانانی پێشمەرگە لەسەر ئاستی یارییە تاکەکان خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا .
لەنێو ئەو مەراسیمەدا بەڕێز حاکم مەحمود ئەحمەد موراد جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پیشمەرگە خەڵاتی بەخشییە تیمی مواتای یانەی پێشمەرگە کە دابین کرابوو لەلایەن بۆردی وەرزشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .
[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,508
Donnez votre avis sur ce produit!