سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕەتیکردۆتەوە کە ئاگادارى فەرمانى لەسێدارەدانى بەرپرسى دژە تێرۆرى یەکێتیى و 5 فەرماندەى ئەو دەزگایە بێت.
دواى دەرچوونى بڕیارى لەسێدارەدانى 6 بەرپرسى باڵاى دژەتیرۆرى یەکێتیى لەلایەن دادگاى #هەولێر# بە تۆمەتى کوشتنى هاوکار جاف لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا، #مەسرور بارزانى# بە بەرپرسانى #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان#ى ڕاگەیاندووە، کە ئەو ئاگادارى پێشوەختەى فەرمانى لەسێدارەدان نەبووە لەلایەن دادگاى هەولێر.
لەسەر ئەو بێ ئاگاییەی سەرۆکى حکومەت، یەکێتیى پلانى هەبووە لە ڕێگەى دادگاى تەمیز تانە لەو بڕیارە بدات، بەڵام سەرۆکى حکومەت دەسەڵاتى دادوەرى و دادگاى هەولێری بە سەربەخۆ لە قەڵەمداوە و لەگەڵ ئەوە نەبووە دەستوەردان بکرێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 426
Donnez votre avis sur ce produit!