سەرۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان هەڵوێستى خۆى لەسەر ڕووداوەکانى ئێراق ئاشکرادەکات و ڕاشیدەگەیەنێت، عەرەب یارى بە عەقڵى کورد دەکات لە بەغدا، دەشڵێت، لە بودجەدا پارەیان بۆ سوودان و سۆماڵ داناوە، بەڵام بۆ خەڵکی کوردستانی دانانێن، بۆیە لە یاسای بودجەدا کوردیان خنکاندوە.
#محەمەدی حاجی مەحمود# سەرۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان لە پەیامێکدا بۆ ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند، کورد خنکێنراوە، ئێراقیش پەلامارمان دەدات، خۆتان بۆ بەرگریی ئامادەبکەن.
دەشڵێت، عەرەب یاری بە عەقڵی کورد دەکات لە بەغدا، دادگای فیدراڵی دادگایەکی شۆڤێنی عەرەبی ئێراقییە بۆیە من بە دادگای نازانم، ماوەیەکی تر پەلاماری کێڵگە نەوتییەکانی موسڵ و کەرکووک دەدەن.
سەرسوڕمانى خۆى لە جوڵەیەکى لە بەغدا لە بودجەدا ڕاگەیاند و وتى، پارەیان بۆ سوودان و سۆماڵ داناوە لەبودجەدا، بەڵام بۆ خەڵکی کوردستانی دانانێن، لە یاسای بودجەدا کوردیان خنکاندوە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 626
Donnez votre avis sur ce produit!