زارت پڕ لە خوێن بێ، لای کەس ڕۆی مەکە.
مرۆڤ بەگشتی لە قۆناغی پێگەشتنی بیروهۆشیدا، کۆمەڵێک ڕازونیازی لەلا درووستدەبێت، باسکردنی لای هەموو کەسێک دەبێتە کێشەوگرفت بۆ خاوەنەکەی، بۆیە پاراستنی نیازی دڵ، پاراستنی هەست و سۆزە، ناکرێت بۆ هەموو کەسێکی ئاشکرا بکرێت، پەندەکە واتە: نهێنی خۆت لای کەس مەدرکێنە، بۆ ئەوەی ڕازت ئاشکرانەبێت.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,348