وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم دەڵێت: خەڵکی مافیان هەیە لە هەرێمی کوردستان ڕەخنە لە هەر شتێک و هەر کەسێکی کابینەی حکومەت بگرن، دەشڵێت خۆشحاڵم کەس لەسەر بیروڕای جیاواز لە زینداندا نییە.
#ڕێبەر ئەحمەد#، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە ئینستیتیوتی ئەمریکا بۆ ئاشتی ڕایگەیاند، ژینگەیەکی لەبارمان درووست کردووە بۆ هەموو ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستان دەژین، خۆمان بۆ مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسیەت تەرخانکردووە.
دەشڵێت، خەڵکی مافیان هەیە لە هەرێمی کوردستان ڕەخنە لە هەر شتێک و هەر کەسێکی کابینەی حکومەت بگرن.
وەزیری ناوخۆی هەرێم دەڵێت: خۆشحاڵم و جێگەی شانازییە کە یەک کەس لە هەرێمی کوردستان لەسەر بیروڕای جیاواز لە زیندان نییە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 490
Donnez votre avis sur ce produit!