کەس بە ئازایەتی خۆی نییه.
مرۆڤ هەر کە چاوی بەدونیا هەڵهێنا، یەکبینە لە هەوڵ و تێکۆشانە بۆ گەورە بوون و دەستکەوت و دابینکردنی پێداویستییەکانی، بەڵام هەموو کارێک بە دڵی خۆی نابێت یان وەکوو ئەوەی دەیەوێت نایەتەدی، هەندێک شت دەبێتە بەخت و نێوچەوان و قیسمەت و نسیب و هەڵکەوت، بۆیە ئەو کەسانەی کە کارێک یان هیوا و ئاواتێکیان نایەتەدی لەکاتێک کە هەوڵیشیان بۆداوە بەدڵدانەوەوە دەڵێن: کەس بەئازایەتی خۆی نییە.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 210