سەرەڕاى هەڵوەشانەوەى پەڕڵەمانى کوردستان، بەڵام هێشتا سەرۆک و بەشێک لە پەڕڵەمانتاران کار دەکەن و سەرجەم فراکسیۆنەکانیش نەسریەى ئەو مانگەیان وەرگرتووە.
سەرەڕاى ئەوەى لە ڕێکەوتی #31-05-2023#، دادگاى فیدڕاڵى ئێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەى پەڕڵەمانى کوردستان، بەڵام تاوەکوو ئێستا سەرۆکى پەڕڵەمان و بەشێک لە فراکسیۆنەکان کار دەکەن و چاوەڕێى هەڵوێستى سیاسى حزبەکەیان لەوبارەیەوە دەکەن.
سەرەڕاى هەڵوەشانەوەى پەڕڵەمان کوردستان، بەڵام هێشتا بودجە و نەسریەى پەڕڵەمانى کوردستان لەلایەن وەزارەتى دارایى و ئابووریەوە نەبڕدراوە بۆ ئەو مانگەش هەریەک لە #ڕێواز فایەق#، سەرۆکى پەڕڵەمان و #هێمن هەورامى#، جێگرى سەرۆکى پەڕڵەمان و مونا قەهوەچى، سکرتێرى پەڕڵەمانى کوردستان لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنەکانى پەڕڵەمانى کوردستان نەسریەیان وەرگرتووە.
تاوەکوو ئێستا #22-06-2023# پەڕڵەمانتارانى پەڕڵەمانى کوردستان هیچ نووسراوێکى خانەنشینیان بۆ نەکراوە و چاوەڕێ دەکرێت هاوشێوەى مانگەکانى پێشووتر مووچەى مانگى ئایاریش بچێتە سەر هەژمارەکانیان. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 543
Donnez votre avis sur ce produit!