#بزووتنەوەی گۆڕان# بە فەرمی وەڵامی #لاهور شێخ جەنگی#، کە وەک هاوسەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# خۆی دەناسێنێت دایەوە و ئامادەنین بچنە لیستەکەی.
دوای ئەوەی لاهور شێخ جەنگی داوای لە بزووتنەوەی گۆڕان کردووە، بەشداری لەو لیستەی بکەن، کە بەنیازە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، لە ناوچە جێناکۆکەکان درووستی بکات. بزووتنەوەکە بەم بە فەرمی وەڵامی لاهور شێخ جەنگیان داوەتەوە.
وەڵامەکەی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ لاهور شێخ جەنگی نەرێنی بووە و تەنانەت ڕوونیانکردووەتەوە، کە ڕەنگە بەهۆی کێشە ناخۆییەکانیان بەشداری ئەو هەڵبژاردنە ناکەن.
جگە لە گۆڕان، پێشتریش یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری وەڵامی لاهور شێخ جەنگیان داوەتەوە و وەڵامی ئەوانیش نەرێنی بووە بۆچوونە ناو ئەو لیستەی ناوبراو بەنیازە لە ناوچە جێناکۆکەکان ڕایبگەیەنێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 471
Donnez votre avis sur ce produit!