#حاکم قادر# حەمەجان ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی سەردانی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری موختارەکانی کوردستانی کرد و لەلایەن سەرۆک و جێگر و ستافی کۆمەڵەکەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا، لای خۆیەوە حاکم قادر حەمەجان ڕۆڵی کۆمەڵەکەی لە خزمەتگەیاندن بە هاووڵاتییان بەرز نرخاند و هیواشی خواست موختارەکان زیاتر لە خزمەتی یاسا و مافەکانی هاووڵاتییاندا کاربکەن،
لەو دیدارەدا ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی باسی لە پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی کرد و وتی: مامەڵەکردن بە تۆڵەکردنەوە و لۆژیکی کار و کاردانەوە لەنێوان هەردوو حزبدا بێجگە لە زیان بە دۆزی کورد و قازانج بە دوژمنانی گەلی کوردستان هیچ بەرهەمێکی تری نابێت.
تەئکیدی لەوە شکردەوە کە بە پێویستی دەزانن لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم گەلی کوردستان بە یەک لیست بچنە هەڵبژاردنەوە.
لە بەشێکیتری قسەکانییدا حاکم قادر حەمەجان ڕایگەیاند دوژمنانی گەلی کوردستان بە بەرنامەیەکی ستراتیژی و ئەمنی داڕێژراو پلانیان داناوە بۆ بچووکردنەوەی هەرێمی کوردستان و بزووتنەوە ڕەواکەی و دەشڵێت: دەبێت پەند لە ڕابردوو وەربگرن چونکە گەلی کورد لەناوناچێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 502
Donnez votre avis sur ce produit!