#مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 7 ملیار دینار بۆ پاڵپشتیکردنی قوتابییان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی خوێندن و پاڵپشتی بۆ قوتابییان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر بەردەوامبوونی خەرجکردنی بڕی 7 ملیار و 250 ملیۆن دیناری مانگانە بۆ قوتابییان و خوێندکاران.
هەروەها بەشێکی ئەو پارەیە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری لە بەشە ناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) هاوشێوەی ساڵی خوێندنی (2022-2023) لەسەر بودجەی زانکۆ و پەیمانگاکان خەرج دەکرێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 359
Donnez votre avis sur ce produit!