بار بە باج لەنگ نابێ.
لە کوردەواردا بە وڵاخەبەرزە بار لە جێگەیەکەوە بۆ جێگەیەکی تر براوە، سرووشتی باری وڵاخ وایە کە دەبێت هەر دوو تاکەی بەقەدەر یەک باری تێدابێت، بۆ ئەوەی هەر دوو تای بار هاوسەنگ بێت و وڵاخ بەئارامی بڕوات. هەروەها هەموو کاروانێکی بازرگانی لەناو وڵاتدا باجی لێوەرگیراوە، بەڵام باجەکە کەم بووە، بازرگان هەر کاڵایەکی پێبووبێت، بەشێکی کەمی لەتای باری وڵاخێک دەرهێناوە و بەباج داویەتی، باجەکە هێند کەم بووە، تای وڵاخەکەی لاسەنگ نەکردووە. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە دەبێت بارزگان باج بدات، چونکە هیچ لە بەهای کاڵاکانی کەم ناکات.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 339
Donnez votre avis sur ce produit!