هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی مەرجی بۆ ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان داناوە و لەم مانگەشەوە دەبێت مەرجەکە وەک خۆی جێبەجێبکرێت.
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی سەرکردەکانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی باسی ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەم مانگەوە کراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لەو کۆبوونەوەیەدا جەختکراوەتەوە، کە ئەگەر دۆسییەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەم مانگەوە بە تەواوی ڕادەستی حکومەتی ئێراق نەکرێت، ئەوە نابێت ئێراق پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی بنێرێت.
سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێکیان ئاڕاستەی محەمەد شەیاع سوودانیش کردووە و داوایان کردووە، هەرێم پابەندبکات بە ڕادەستکردنی دۆسییەی نەوت بە حکومەتی ئێراق و لە گفتوگۆکانیش نابێت هیچ سازشێک لەو بارەوە بکات. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 365
Donnez votre avis sur ce produit!