پارێزگای #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکوەزیران #مەسرور بارزانی# ڕەزامەندیدا لەسەر تەرخانکردنی یەک ملیار و 242 ملیۆن دینار و 941 هەزار و 97 دینار بۆ جێبەجێکردنى چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزاری لە گوندى زەرواوى ناوچەی زرارەتى.
پارێزگای هەولێر لە چوارچێوەی ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕە پارەیە بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژانەی خوارەوە خەرجدەکرێت:
- قیرتاوکردنى شەقامى گوندى زەرواو.
- درووستکردنى پۆندى گوندى زەرواو.
- درووستکردنى تۆڕى ئاوى گوندى زەرواو. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 334
Donnez votre avis sur ce produit!