بیرکردنەوەی زۆر لە بابەتەکان و خەمخواردنی زۆر بەو بابەتانەوە، کە ڕۆژانە مێشکت سەرقاڵ دەکەن، دەبێتە هۆی درووستبوونی دڵەڕاوکێ.
تەشەنەسەندنی ئەم حاڵەتە نەخوازراوە دەروونییەش هۆکارە بۆ ئەوەی وەکوو پێویست خوێن بە پێستی سەرت نەگات، هەروەها دڵەکوتە و پڕۆسەی هەرسکردنیش تووشی کێشە دەکات و ڤیتامیناتی ئەو خۆراکانە دەیانخۆی وەکوو پێویست بە جەستەت ناگات و لە کۆتاییدا لە ماوەیەکی کەمدا تاڵەکانی قژت دەست بە هەڵوەرین دەکەن و سەرت دەڕووتێتەوە و تەنک دەبێ. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 439