وەزیری کشتوکاڵی هەرێم دەڵێت: بەبێ خستنەسەری هیچ زیادەیەک لە نرخەکان و بە قیستی درێژخایەن، ئامێر و کەلوپەلی کشتوکاڵیی پێشکەوتوو هاوردە دەکرێن، تا ڕادەستی جووتیاران بکرێن. بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ڕایگەیاند، یاداشتانامەیەکی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ بانکی جیهان کردووە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی هێنانی ئامێر و کەلوپەلە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵی بە قیستی درێژخایەن. ڕاشیگەیاندووە، بانکی جیهان بەڵێنی هەماهەنگی و کارئاسانیانداوە بۆ ئەوەی بەبێ خستنەسەر هیچ زیادەیەک لە نرخی ئامێرەکان، میکانیزمی هاوردەکردنی ئامێرەکانیش بۆ جووتیاران لە ئەستۆبگرن لە ڕووی ڕێکارە بانکییەکانەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ. وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، جووتیاران و خاوەن پڕۆژەکانی کشتوکاڵی بەپێی ئەو پڕۆسەیەی داڕێژراوە لە فەرمانگەکانی وەزارەت دوابەدوای تۆمارکردنی ناوەکانیان و خستنەرووی میکانیزمەکانی چۆنییەتی سوودمەندبوون، دەتوانن داوای ئەو جۆرە ئامێرانە بکەن کە پێویستییانە، بەقیستی درێژخایەن بۆ ماوەی پێنج ساڵ، بە کوالێتی پێشکەوتووی ئەوروپی و ئیتاڵی. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 386
Donnez votre avis sur ce produit!