بە مەبەستی ماڵاوایی کردن و کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کونسوڵی گشتی فەڕەنسا، سەردانی #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا قوباد تاڵەبانی هەوڵەکانی کونسوڵی فەڕەنسای بەرزنرخاند لە بەهێزتر کردنی پەیوەندییەکانی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ڕێکەوتی #05-07-2023# لە #هەولێر# بەڕێوەچوو، بە بۆنەی ماڵئاوایى و کۆتاییهاتنى ئەرکی کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێم، قوباد تاڵەبانی ستایشی ئۆلیڤیێ دیکۆتینى کرد لە پای پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی لە هەموو شارەکانی هەرێم و لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دێرینی کورد و فەڕەنسا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.
کونسوڵی فەڕەنسا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە لە هەرێمی کوردستان ئەو ئەرکەی پێ سپێردرابوو و پابەندی وڵاتەکەشی لە پشتیووانیکردنی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ڕۆڵی جێگری سەرۆک وەزیرانیشی بەرز نرخاند لە ئەنجامدانی چاکسازی لە سێکتەرە جیاجیاکاندا بە ئاڕاستەی باشترکردنی پڕۆسەی حوکمڕانی لە کوردستان.
دواتر تیشک خرایە سەر دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا قوباد تاڵەبانی پەڕتووکێکی لەبارەی مێژووی کوردستانەوە وەک دیاری ماڵاوایی پێشکەشی کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا کرد. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 333
Donnez votre avis sur ce produit!