#شاخەوان عەبدوڵڵا#، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق بڵاویکردەوە: دواى گەیشتنی سکاڵای جووتیارانی دیبەگە و کەندیناوە و بناری چیای قەرەچوغ بەوەی زیاد لە 15 ڕۆژە ڕێگریان لێدەکرێت لە وەرگرتنی گەنمەکانیان، پەیوەندیم لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری کشتوکاڵ و بازرگانی ئێراق کرد و ئەو نادادپەروەریەمان گەیاندە بەغدا دواجار سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی #06-07-2023# سەرۆکوەزیرانی ئێراق پەیوەندی کرد کە فەرمانی داوە ئەو گەنمە وەربگیرێت و کێشەکەیان کۆتایی پێبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: لەبارەی سەرگەڕان و توبزاوەش، بڕیاری درووستکردنی لیژنەیەکی باڵا درا بۆ ئەوەی بەپەلە سەردانی ئەو ناوچە بکەن و سەرجەم بەربەستەکانی بەردەم جووتیاران هەڵبگیرێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 432
Donnez votre avis sur ce produit!