تا شیری نەبینی لە کاڵانێ، نەکەی درۆ و بوختانێ
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: ( تا شیری نەبینی لە کاڵانێ، نەکەی درۆ و بوختانێ) بۆ شایەتیدان لەسەر زیناکردن دەبێت ئەو کەسەی شایەتی دەدات بەهەردوو چاوی خۆی ببینێت کە ژن و پیاوە زیناکارەکان لەسەر یەکن و چووکی پیاوەکە لەناو دوابڕاوەکەدایە و هاتوو چۆی وەکوو شیری ناو کاڵانێ دەکات ئینجا شایەتییەکەی لێ وەردەگیرێت، خۆ ئەگەر هەر پیاوەکە ببینێت لەسەر ژنەکە ئەوە بڵێت فڵانم دیت فڵانی دەگا ئەوە بە بوختانکەر هەژمار دەکرێت، بۆیە وتراوە: تا شیری نەبینی لەکاڵانێ، نەکەی درۆ و بوختانێ.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 361
Donnez votre avis sur ce produit!